ئەگەری گەڕانەوەی سووریا بۆ کۆمکاری عەرەب لە ۲۰۱۹

مێدیایەکی بریتانیایی ڕایگەیاند کە تاکوو یەک مانگی دیکە کورسی سووریا لە کۆمکاری عەرەب ڕێدەخرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گاردیەن ئاماژەی داوە کە ۲۲ ئەندامی کۆمکاری عەرب دەیانەوێت کورسی سووریا لە کۆمکاری عەرەب بژیەننەوە، بەڵام وەک دیارە ئەمریکا دژی ئەم خواستەیە.

ئەم ڕۆژنامە بە دووری نازانێت کە لە ساڵی ۲۰۱۹ بەشار ئەسەد بەشداری کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب بکات.

وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی ۲۰۱۱ لە ژێر گوشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپایی سووریایان لە کۆمکاری عەرەب دوور خستەوە و ئەندام بوونیان هەڵسپارد.

شارەزایان باسی ئەوە دەکەن کە پێشوازی عەرەبستان لەم بابەتە بە ئامانجی دوور خستنەوەی سووریا لە ئێران ئەنجام دەبێت.

ڕیاز بە بەڵێنی کاری بازەرگانی و لە ئەستۆ گرتنی ئاوەدان کردنەوەی سووریا لە دوای ئەم ئامانجەیە.

ترامپیش دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئاماژەی دا کە ڕیاز تێچووی ٤۰۰ ملیۆن دۆلاری ئاوەدان کردنەوەی سووریا لە ئەستۆ دەگرێت.

مێدیاکان باسی ئەوە دەکەن کە وڵاتانی عەرەبی ئارام ئارام لە دوای پەیوەندی دووبارە لەگەڵ دەمیشقن، لەم دواییە عومار بەشیر سەردانی دەمیشقی کرد و ئیماراتیش سەرقاڵی نوێژەن کردنەوەی باڵوێزخانەکەی لە دەمیشقە.

هەروەها عەلی مەملووک سەرۆکی نووسینگەی ئەمنیەتی نیشتمانی سووریا بە تازەیی سەردانی میسری کردووە. 

بەڵام حیسام زەکی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لەمبارەوە وتی: تاکوو ئێستە هیچ گۆڕانکارییەک بە سەر بڕیاری کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە کورسی سووریا نەهاتووە. وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە هەڵسپاردنی کورسی سووریا بە ڕێککەوتن نەگەیشتوون.

News Code 23893

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =