بەریتانیا بۆ نیگەرانی مووشەکه‌کانی ئێرانە و نیگەرانی مووشەکی سعوودی نییە؟

نوێنەری پێشووی بەریتانیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ناڤۆکی دەوڵەتی لەندەنی بە هه‌ڵوێستی دووفاقی هەمبەر بە ئێران تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، پیتر جەنکینز ئەندامی باڵای ناوەندی سیاسەتی ئەمنیی ژێنێڤ و باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وەزەی ناڤۆکی ، لە یادداشتێکدا کە لە لۆبلاگدا بڵاوی کردەوە، دەوڵەتانی رۆژئاوایی بە تایبەت بەریتانیای بە گرتنە بەری سیاسەتی دووبەرەکانە هەمبەر بە پرسی مووشەکیی ئێران تۆمەتبار کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئیدعای "جێرمی هانت" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بەوەی کە تاقیکاریی ئەم دواییەی مووشەکیی ئێران "لەپاساودرانی لە قەوارەی بەرگریی نیشتمانی ترازاوە"، وتی: ئەو ئیدعایە جۆرێک داسەپاندنی ئەو باوەرەیە کە نۆرمگەلێکی نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی ئایا سیستەمی چەک و چۆڵی و بە کارهێنانیان وەک کەرەسەی بەرگری لە ئارادایە، لە کاتێکدا ئاوەها نۆرمگەلێک لە ئارادا نین.

جەنکینز وتیشی: وەک ئەوە وایە بە پشت‌بەستن بە یاسایەکی نەنووسراوە بە بەریتانیا بڵێن کە ستراتژیی خۆپارێزی ناڤۆکیی لە قەوارەی بەرگری نیشتمانیدا پاساو نادرێت.

ئەو دیپلۆماتەی پێشووی بەریتانیا بە ئاماژە بە سیستەمی مووشەکی زایۆنی کە بڕەویان زۆر لە مووشەکگەلی ئێرانی زیاترە، لەندەنی بە گرتنە بەری سیاسەتی دووپاڵی تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند: کە بە پێی کام هەڵسەنگاندن ئێران مافی هاوکێشەی دەسەڵاتی نییە. جگە لەوە پشکی عەرەبستانی سعوودی کە لە سای رۆژئاواوە لە هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتوو بۆ ناسەقامگیرکردنی رۆژهەڵاتی ناڤین بەهرەمەند بووە، لەو هاوکێشەیە چەندە؟

ڕاشیگەیاند: عەرەبستان هەروەها مووشەکگەلێکی هەیە کە نازانم بۆ بەریتانیا لەبارەیانەوە نیگەران نییە. هەروەها جێی سەرسووڕمانە کە بۆ لەنەدەن لە بابەتی چەکی کیمیایی و ناڤۆکیی ئیسرائیل‌ەوە نیگەران نییە.

باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەدا وێرای ڕەخنە گرتن لە ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ گرتنەبەری هەڵوێستی هاوشێوەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەمبەر بە ئێران، وتی: ئایا ئەورووپا بڕیارە بەو شێوەیە متمانەی ئێران بۆ مانەوە لە بەرجام دەستەبەر بکات.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی لەوەش کرد: ئەگەر لەنەدەن بەو ڕادەیە نیگەرانی بابەتە ناسازەکان لە گەڵ بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە، ئەی بۆ بەو جۆرەی شیاوە کاردانەوەی بە پێشێل کرانی بڕیارنامەی ٢٢٣١ و دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام نیشان نەدا.

News Code 23730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =