بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە نوێترین وڕینەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی کە پاگەندەی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ناوخۆی سنوورەکانی ئێران کردبوو، وتی: ئەگەرچی ڕژیمی گەندەڵ و داگیرکاری زایۆنی و نمانەی ڕق و قین و غەرەز هیچکات ناوێری کاری وا بکات، بەڵام بە کار هێنانی وشە و دەستەواژەی بێشەرمانەی لەو جۆرە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئێران لەبەر نەزانی و وڕاوەیی، هەڕەشەی سەربازی کردن لە وڵاتێکی گەورە دێتە ئەژمار کە بێ گومان لە کۆڕ و ناوەندە مافەوانی و نێودەوڵەتییەکاندا پێوشوێن دەگیردرێ.
قاسمی بە ئاماژە بەوەی بە بنەما و بنچینەی ڕژێمی زایۆنی کە پشتئەستوورە بە دەستدرێژی و هەڕەشە لە دژی وڵاتانی ناوچە، وتیشی: ئەم ڕژێمە کە سەرەکیترین هۆکاری تێکدەری پاوەجێی و ئاسایش و سەرچاوەی هەموو چەشنە کوشت و بڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینە، لەوپەڕی بێ شەرمییەوە بە درۆ و دەلەسە وا بانگەشە دەکات کە نیگەرانیی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە.
ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: ئێران خاوەن وەها توانستێکی بەرگری - سەربازی و پشتیوانیی قورسی جەماوەرییە کە هاتنە دیی خەونە ئاڵۆزەکانی ئەو نەفامگەلە بوغزاوی و شەڕخوازنە هەر وەک هەمیشە نامومکینە و ئەوانە لە وڕێنە کردن و گێڕانەوەی خەونە ئاڵۆزەکان و بیرە شێتانەکانیان پەشیمان دەکاتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: ئێرانی سەربەرز و بەهێز بە جەماوەرێکی ژیر و خاوەن مێژوو و فەرهەنگێکی ڕەسەن و بە پێڕەوی لە تەواو ئەزموونگەلی مێژوویی و بە باوەڕێکی پێداگرانە و شەڕ لە دژی تیرۆریزم و تۆکمەکردنی ئاشتی، پاوەجێی و ئاسایشی ناوچە و بەرز کردنەوەی ئاستی گەشانەوە و ئاسوودەیی، بیر و ویستی ناحەزان و دژبەرانی ئەم گەل و وڵاتە بێ ئاکام دەکات.
Your Comment