ئێران یەکەم وڵات بوو لە شەڕی داعش هاتە هانای عێراقەوە

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق جەختی کرد کە ئێران یەکەمین وڵات بوو کە بە بێ هیچ چاوەروانی و وەرگرتنی باجێک، لە شەڕی داعش جیهازاتی سەربازیی خۆی ڕادەستی هێزەکانی عێراقی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەریقی فرۆکەوان حامد مالیکی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە وتووێژ لە گەڵ پرۆگرامی "الصمیم" لە کەناڵی ئاسمانی "الایام"ی عێراق بە بۆنەی یەکەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی ئەو وڵاتە بە سەر داعشدا جەختی کرد: ئێران یەکەمین وڵات بوو کە بە بێ هیچ چاوەروانی و وەرگرتنی باجێک، لە شەڕی داعش جیهازاتی سەربازیی خۆی ڕادەستی هێزەکانی عێراقی کرد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: کارناسانی سەربازی بدەرەکی و لەوان ڕووسەکان، ئەمریکییەکان و فەڕەنسییەکان کاتێک هەڕەشە و مەترسییەکان ڕووی لە بەغدا کرد لە عێراق هاتن و گەڕانەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

مالیکی جەختی لەوەش کرد: ئەوان بە پشت‌بەستن بەو زانیاریانە کە دەیسەلماند بەغدا دەکەوێ، لە عێراق چوونە دەرێ.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق وتیشی: ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە کۆتایی شەڕدا فرۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ی پێ دەداین. فەتوای مەرجەعییەت لە عێراقدا هەموو هاوکێشەکانی گۆڕی. ئەو فەتوایە بە شێوەیەکی بەرچاو کاری لە هێزە ئەمنییەکان کرد.

News Code 23590

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =