به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی پێشوو جارێکی دیکه بووه ناوه‌ندی شه‌ڕ و ناکۆکی له نێوهان هێله‌ک زه‌رده‌کان و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌م وڵاته.
دوای ته‌واو بوونی شه‌مه‌ی ڕه‌ش، کریستۆف کاستنه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی به ۱۲۵ هه‌زار که‌س ناو برد که ۱۰ هه‌زار پۆلیس ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه. بێجگه له پاریس شاره‌کانی برۆدۆ، لیۆن و تۆلۆزیش خۆپیشاندانی تێدا کرا.
له ئه‌نجامدا له سه‌رتانسه‌ری فه‌ڕه‌نسا ۱۲۰ خۆپیشانده‌ر و ۲۰ هێزی ئه‌منی بریندار بوون و نزیک به ۱۴۰۰ که‌سیش ده‌ستگیر بوون.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئێدوارد فلیپ، سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا له میانه‌ی کۆنفڕانسێكی مێدیایی داوای دانوستان له خه‌ڵکی کرد و وتی: ماکرۆن به زووی هه‌نگاوگه‌لێک بۆ پشتیوانی له دانوستان و یه‌کگرتوویی نیشتمانی ئه‌نجام ده‌دات.
فه‌ڕه‌نسا بۆ ۴مین جار شه‌ڕ و پێکدادان تێیدا ڕووی دا و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه هه‌موو ناوه‌نده گه‌شتیارییه‌کانی ئه‌م وڵاته داخرا.
دوێنێ به هۆی خۆپیشاندانه‌کانه‌وه ده‌یان ئۆتۆمبیل و ناوه‌نده‌ی بازه‌رگانی سووتێندرا. پۆلیسیش بۆ کۆنترۆڵ کردنی دۆخه‌که به گازی فرمێسک ڕێژ و ئاوی دا‌غ خۆپیشانده‌رانی دوور خسته‌وه.
له شه‌قامی شانهزهلیزهی فه‌ڕه‌نسا ناکۆکییه‌کان زیاتر له هه‌ر شوێنێک سه‌رهه‌ڵدا و زیاتر له ۸۰ ئۆتۆمبیلی ئه‌منی له‌م شه‌قامه‌دا له هات و چوو کردندا بوون.
شایانی باسه که خۆپیشاندانی هێله‌ک زه‌رده‌کان له فه‌ڕه‌نسا به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌منی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی پێ کرد.
Your Comment