به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، له‌م کۆبوونه‌وه‌دا که به بۆنه‌ی چالاکییه‌کانی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ید مالک هاشمی ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی کۆنسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی، باسی له پێگه‌ی ژنان له ئائینی پیرۆزی ئیسلام و کۆمه‌ڵگای مرۆڤی کرد.
وتیشی: به‌شی فه‌رهه‌نگی کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی ئاماده‌یه له بواره‌کانی زانستی و ڕۆشنبیری هاوکاری یه‌کێتی ژنانی هه‌رێمی کوردستان بکات.
هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌دا سیڤان ڕۆسته‌م به‌رپرسی میدیایی لقی سلێمانی یه‌کێتی ژنانی هه‌رێمی کوردستان کورته‌یه‌کی له سه‌ر کار و چالاکییه‌کانی یه‌کێتی ژنان خسته‌ڕوو.
Your Comment