پارتی ڕێگر نییه‌ له‌ پێدانی پۆستی وه‌زاری به‌ یه‌کێتی

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی عێراق رەتیكردەوە، كە حیزبەكەی ڕێگر بێت لە پێنەدانی پۆستی وەزارەتی داد بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڤیان سەبری لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەڵێت: "عادل عەبدول مەهدی خۆی كاندیدێكی سەربەخۆ و تەكنۆكراتی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە ئێمەش وەك ڕێزێك ‌و پشتیوانی بۆ حكومەتەكەی ڕێزی بۆچوونەكەی دەگرین تەنانەت ڕەنگە دەنگیشی پێبدەین."

وتیشی: "عادل عەبدولمەهدی كەسێكی وادیارە بەخەم چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوەیەو ئێمە كاتی خۆی سازشمان لە پۆستی وەزارەتی كۆچ و كۆچ بەران كرد هەر لەبەر ئەم هۆكارە، واتە هێندەی چارەسەر كردنی كێشەكان گرنگە هێندە پۆست گرنگ نییە".

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەشڵێت: "بابەتی سەرۆك كۆمار بەتەنیا پەیوەندی پارتی و یەكێتی تێك نەدا، بەڵكوو یەك ڕیزی كوردی تێكدا.لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێك بابەتدا پارتی و یەكێتی یەك هەڵوێست بوون بەتایبەت لەسەر بابەتی دادگای پێداچوونەوە و ناوچە كێشە لەسەرەكان."

پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی رایگەیاندبوو، كە پارتی دەیەوێت تۆڵەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەیەكێتی بكاتەوەو بۆ ئەوەش رێگرە لەپێدانی پۆستی وەزارەتی داد بەحیزبەكەی.

News Code 23501

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =