به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ۲۲مین خولی فستیڤاڵی فیلمی شه‌وه تاڵه‌کانی تالین له کۆتایدا باشترین هونه‌رمه‌ندای ئه‌م خوله‌ی ناساند. ئه‌م فستیڤاڵه له وڵاتی ستۆنی به‌ڕێوه ده‌چێت.
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌م خوله به فیلمی سینه‌مایی کچی سه‌رلێشێواو له ده‌رهێنانی ڕۆبن مه‌ندۆزا له وڵاتی کۆله‌مبیا و فه‌ڕه‌نسا گه‌یشت.
له‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که، ئه‌کته‌ری ناسراوی کورد، نه‌وید محه‌مه‌دزاده بووه باشترین ئه‌کته‌ری فستیڤاڵی شه‌وه تاڵه‌کانی تالین، ئه‌یش به هۆی ڕۆڵگێڕان له فیلمی مێشکه بچووکه ژه‌نگاوییه‌کان.
هه‌روه‌ها نیما ساڵح یاریش به فیلمی که‌ژاڵ خه‌ڵاتی نێپتاکی (NETPAC) فستیڤاڵه‌که‌ی مسۆگر کرد.
فستیڤاڵی فیلمی شه‌وه تاڵه‌کانی تالین ئه‌مڕۆ ۱۱ی سه‌رماوه‌ز کۆتایی به‌م خوله‌ی خۆی هێنا.
Your Comment