وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا ۲ که‌سایه‌تی ئێرانی دیکه‌ی گه‌ماڕۆ دا

وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا دوو ئێرانی دیکه‌ی به‌ بیانووی چالاکی سایبیری گه‌ماڕۆ دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا، ئه‌م وه‌زاره‌ت خانه‌یه‌ دوو ئێرانی دیکه‌ی به‌ ناوه‌کانی محه‌مه‌د قوربانیان و عه‌لی خراشادی زاده‌ خسته‌ خشته‌ی گه‌ماڕۆکانی.

نووسینگه‌ی چاودێڕی به‌ سه‌ر داراییه‌ بیانییه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی خۆی ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ چالاکی ئه‌م که‌سانه‌ له‌ بواری دراوی دیجیتاڵی بووه‌ و له‌م ڕێگه‌وه‌ داهاتیان بووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئه‌م که‌سانه‌ به‌ پێی فه‌رمانی ژماره‌ی ۱۳۶۹۴ ده‌که‌ونه‌ خشته‌ی گه‌ماڕۆکان.

News Code 23331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =