پیشانگای وێنەگری "هاوار" لە سنە کرایەوە

پیشانگای وێنەگری "هاوار" لە لایەن کچانی گرووپی "کیژان فۆتۆ" وە لە سنە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیژان فۆتۆ بە کێشانی توندوتیژی لە سەر ژنان، هەنگاوێکیان بۆ ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگە نیسبەت بە هەڵسوکەوتی توندوتیژانە دژی ژنان و هەروەها ئاشنا کردنەوەی ئەو چینە لە کۆمەڵگا لە گەڵ مافەکانیان هەڵێناوە و پیشنگایەکی گرووپیان لەم بارەوە کردووەتەوە.

کچانی ئەم گرووپە ئامانجیان هەنگاوێکی کردەوەیی بۆ بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە.

گرووپی وێنەگری کیژان فۆتۆ بە پێوەری باسی ژنان لە ٣٥ کچ پێک هتاووە و ئێستا لە کردنەوەی ئەو پیشانگا ١٤ هونەرمەند ئامادەن.

ئەو پیشانگا لە ٤ی سەرماوەز تا ٧ ی سەرماوەز لە کافە وێنەی سنە کراوەتەوە.

ئەوین عەباسی، سەمیرا مورداپوور، شایستە فەتحی، ڕۆژینا واسمی، سەنا بەناگەر، ڕۆژین فاتحی، هانا غوڵام وەیسی، پەریسا ئۆوەیسی، ندا سەڵواتی، شنە دژاگە، ئەسرا شەرێعەتی، سەیران فەهیم و سۆما موبارەک شاهی ئەو هونەرمەندانەن کە ئاسەواری خۆیانیان لە ئەو پیشانگا نمایشت کردووە.

شیاوی باسە: بەڕێوە چوونی پیشانگای کیژان فۆتۆ هاوکاتە لە گەڵ ٢٥ ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و سەردان بۆ هەمووانە.

News Code 23284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =