کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی دۆلار لە ئابووری جیهان پێویستە

شێخ همام حەموودی وتی کە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە ئابووری ئەبێ ببێتە هۆی باس و توێژینەوەی قووڵ و پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی دۆلار بە سەر ئابووری جیهان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی – موحەمد فاطمی زادە: سی و دووهەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکێتی ئیسلامی ئەمساڵ بە دروشمی" قودس؛ پێوەری یەکگرتووی ئۆمەت" سەرلەبەیانی شەممەی ٣ی سەرماوەز بە لێدوانی ئایەتوڵڵا موحسن ئەراکی بەرپرسی کۆگای نزیکی ئایینە ئیسلامییەکان دەستی بەکار کرد.

یەکێک لە بەرنامە تایبەتەکانی ئەو کۆنفڕانسە شی کردنەوەی دەستکەوتەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ٤٠ ساڵی ڕابردووە. ئەمساڵ ٣ کۆمیسیۆن سەبارەت بە فەلەستین لە ژێر ناوەکانی، " فەلەستین و دانوستانی سەدە"،"فەلەستین و " فەلەستین و قودسی شەریف" و " فەلەستین و مافی گەڕانەوە" ، بەڕێوە دەچێت.

شێخ همام حەموودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای عێراق سەبارەت بە کاریگەری کۆنفڕانسی یەکگرتووی لە سەر ئابووری وڵاتانی ئیسلامی و هەروەها بەهێز کردنەوەی میحوەری بەرخۆدان بە هەواڵنێری مێهری وت: لە ئەو کۆنفڕانسەدا کومیتەیەک بۆ لێکدانەوەی پرسە ئابوورییەکان هەبوو کە کۆبوونەوەگەلێک تێیدا بەرێوە چوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە دۆخێکداین کە دەسەڵاتی ئەمریکا بە سەر ئابووری جیهان هەیە و برێک وڵاتەکان گەمارۆ دەدات. هەر بۆیە ئەبێ هەڵوێستێک فەرمی بەرانبەر ئەو کیشە بگیردرێت.

سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق لە درێژەدا وتی: کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی سەبارەت بە ئابووری ئەبێ ببێتە هۆی باس و تێژینەوەی قووڵ و پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی دۆلار بە سەر ئابووری جیهان.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە نەخشەکانی ئیسرائیل بۆ ناوچەکەش وتی: ئیسرائیل ترسی لە یەکگرتوویی لە ناوچەکە هەیە. ئیسرائیل هەوڵ دەدات، بە یارمەتی  بڕێک ڕژێمی عەرەبی و کەڵک وەرگرتن لە دورشمی تایفەیی و خێڵەکی سەقامگیری ناوچەکە لە ناو ببات.

News Code 23255

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =