به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیتارتاس، سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دژی ئه‌م بۆچوونه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌ستایه‌وه که بوونی ئێران له سووریا شه‌ڕی دژ به داعش دوا ده‌خات.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: ئه‌مریکا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشی بیانۆ کردووه تاکوو درێژه به بوونی له سووریا بدات، ده‌شڵێت تاکوو ئه‌و کاته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ئیران له سووریا بنبڕ کردنی داعش مه‌حاڵه. به‌ڵام من ده‌ڵێم ئه‌مه بۆچوونێکی زۆر سه‌یره و هیوادارام ئه‌مریکا نه‌یه‌وێت خه‌ڵکانی دیکه‌ش له‌م بۆچوونه به‌شدار بکات.
لاورۆف وتی: هه‌روه‌ها هیوادارم هه‌مووان به‌م شته گرنگه پێبه‌ند بن که خه‌ڵکی سووریا خۆیان ڕێگه‌ی خۆیان به هه‌ڵبژاردن دیاری بکه‌ن و بڕیار له چاره‌نووسیان بده‌ن.
شایانی باسه که سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی ڕابردوو جیمز جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کار و باری سووریا پاگه‌نده‌ی کرد که ئه‌مریکا تاکوو شکستی ته‌واوی داعش و ده‌ر کردنی هێزه‌کانی ئێران له سووریا له‌م وڵاته ده‌مێنێته‌وه.
Your Comment