کوردستان یەکەمایەتی بۆ گەشە پێدانی ئابووری هەیە

وەزیری ناوخۆی ئێران سەبارەت بە گەشەی ئابووری وتی: لە پارێزگای کوردستان کار زۆر باشی ژێرخانی بە مەبەستی گەشەی ئابووری و نەژیارڤانی ئەنجام بووە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە میانەی دیدار لە کوردستان وتی: کاتێک بوومە وەزیری ناوخۆ لە خزمەت رێبەری باڵای ئێران وتم، دەبێت ۳ پارێزگای کوردستان، سیستان و بەلوچستان و خوزستان ئاوڕی تایبەتیان لێبدرێتەوە کە هەم ڕێبەری و هەم سەرۆک کۆماری قبوڵیان کرد. هەر بۆیە ئەم ۳ پارێزگایە لێژنەی تایبەتیان بۆ دیداری کرا کە تاکوو ئێستە کوردستان پێشکەوتنی زۆر باشی بووە.

ئەو زیادی کرد: بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان ئاساییە کە دەسەڵاتەکان زیاتر بکرێت. پێکهێنانی لێژنەی پەرەسەندنی پارێزگای کوردستان کارێکی زۆر باش بوو و گرنگ بووە کە بەردەوام دەبین لە کارەکانی. 

ڕەحمانی فەزلی سەبارەت بە گەماڕۆکان وتی: ئەمریکا دیسان نایاسایی گەماڕۆی یەکلایەنەی سەپاندووە کە پارێزگای وەک کوردستان ئەم دەرفتە دەتوانن بە باشی بۆ گەشەی زیاتر سوودی لێ ببەن. ئێە لە سەر ئەم باوەڕەین کە کاری زۆر باش کراوە و دەبێت جورێک کار بکەین کە خەڵک هیوای زیاتر بدۆزنەوە. ئێمە ٤۰ ساڵە گەماڕۆ دەدرین بەڵام ئێستە ئێران لە ئاستی جیهانی ئەوەندە بەهێزە حسابی تایبەتی بۆ دەکرێت. زۆر لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دژی گەماڕۆکانی ئەم وڵاتەن.

ئەو ئاماژەی دا: ئەمریکا وڵاتێکی ستەمکار و یاساشکێنە، واشنتۆن یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کشایەوە و ئەمەش نیشان دەدات بە هیچ ڕێککەوتنێک پێبەند نین. ئێمە هیوا و پشتیوامان خەڵکی ئێرانە و بۆیەهەرچی بەرپرسان بۆ خەڵک بیکەن هێشتا کەمە.

وەزیی ناوخۆی ئێران لە کۆتایدا وتی: لە نێو هەموو خەڵکی ئێران و ئێتنیکەکانی یەکگرتوویەکی زۆر باش هەیە و دوو بابەتی مسوڵمان بوون و ئێرانی بوون بنەمای هەموو جۆر یەکگرتووییەک لە ئێرانە. هەر بۆیە جارێکی دیکە پیرۆزبایی مانگی مەلوو و حەفتەی یەکگرتوویی لە هەموو ئێرانییەک و هاوڵاتییەکم دەکەم.

News Code 23210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =