به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، له نوێ ترین ڕاپۆرت ئاشکرا بووه که به هۆی شه‌ڕی عه‌ره‌بستان له یه‌مه‌ن به نزیک به ۸۵ هه‌زار منداڵ به هۆی برسیه‌تی و نه‌بوونی خواردن له‌م وڵاته مردوون.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که وڵاتانی ڕۆژئاوایی به‌رده‌وامن له فرۆشتنی چه‌ک به عه‌ربستان و هاوپه‌یمانه‌کانی له کاتێکدا ۸.۴ ملیۆن که‌س له یه‌مه‌ن به هۆی برسیه‌تی و نه‌بوونی خواردن له ئازار دان.
ڕاپۆرتی گرووپێک به ناوی منداڵان ڕزگار بکه‌ن نیشان ده‌دات که له ۲۰۱۴وه تاکوو ئێسته ۸۴۷۰۰ منداڵ له یه‌مه‌ن به هۆی قات و قڕییه‌وه مردوون.
ئه‌م گرووپه ئاماژه‌ی داوه ئێمه له‌م ئاماره زۆره پهشۆکاوین، ئه‌مه له حاڵێک دایه که جیهان ده‌توانێت به‌ر به‌م کوشتاره بگرێت.
شایانی باسه که مانگی ڕابردوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ڕایگه‌یاند که زیاتر له ۱۴ ملیۆن که‌س له یه‌مه‌ن تووشی که‌می خواردن و برسیه‌تی بوون که هه‌رچی زووتره ده‌بێت خواردن و ده‌رمان به ده‌ستیان بگات.
هه‌موو ئه‌مانه له حاڵێک دایه که عه‌ره‌بستان به پشتیوانی جیهان له حاڵی شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ حوسییه‌کانه که ئێران پشتیوانیان ده‌کات و ته‌نیا شاری سه‌نعایان به ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌م وڵاته‌ی به ته‌واوی گه‌ماڕۆ داوه.
Your Comment