بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی سومریه نیوز، نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق کاردانەوەی نیشان دا هەمبەر بە هەواڵە بڵاوکراوەکان لە هەندێک لە میدیاکان سەبارەت بە ناوبژیگەریی بەرهەم ساڵح لە نێوان ئێران و عەرەبستان لە سەفەری خۆی بۆ ئەو دوو وڵاتە و ئەو جۆرە هەواڵانەی دوور لە ڕاستی و بێ بنەما وەسف کرد.
شایانی باسە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی شەممەی ئەم حەوتە بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای عێراقی سەردانی ئێران کرد و پاشان سەفەرەکەی لە تارانەوە بەرەو ڕیاز درێژە پێدا.
Your Comment