بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەرمنستان ڕایگەیاند کە لێژنەیەک لە هەر دوو وەزارەتی دەرەوە و دارایی ئەمریکا سەردانی ئەرمەنستانیان کردووە تاکوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە گەماڕۆکان لە دژی ئێران گفتوگۆ بکەن.
ئەم سەردانە ڕۆژانی پێنج شەمە و هەینی ئەنجام بووە و لێژنە ئەمریکاییەکە هەوڵی داوە کە بەرپرسانی ئەرنستان ڕازی بکەن تاکوو هەوڕێی زیاتر لەگەڵ گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بکەن.
هەروەها ئاژانسەکان باسی ئەوە دەکەن کە ئەم لێژنەیە سەردانی وڵاتانی دیکە وەک گورجستان و ئازەربایجانیش هەر بۆ ئەم مەبەستە دەکات.
حەفتەیەک بەر لە ئێستاش، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەرمنستان داوای لە م وڵاتە و کۆمپانیاکانی کردبوو کە لە دژی ئێران هاوکاری واشنتۆن بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمرکا ئاماژە درابوو: ئەمریکا وڵاتی ئەرمەنستان بە هاوڕێ و هاوپەیمانی خۆی دەناسێت. سیاسەتی زاترین گوشار بۆ سەر ئێران بە مەبەستی گۆڕینی کرداری ئەم وڵاتەیە کە ناوچەکەی ناسەقامگیر کردووە.
Your Comment