به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رچاوه ئاگاداره‌کان به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست وتیان ڕێکخراوی هه‌واڵگری سیا له لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی به‌م ئه‌نجامه گه‌یشتووه که محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێگری پاوشای سعوودی فه‌رمانی کوشتنی جه‌ماڵ خاشقجی ڕۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌که‌ی داوه.
به پێی لێدوانی ئه‌م ڕاپۆرته، سیا له‌م لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی دڵنیا بووه و پشت ڕاستی ده‌کاته‌وه که بن سه‌لمان فه‌رمانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی داوه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که پێشتر سێناتۆره ئه‌مریکاییه‌کان ڕایانگه‌یاند بوو که ڕێکاری پێویست له دژی به‌رپرسانی باڵای سعوودییه ده‌گرنه به‌ر به هۆی کوشتنی خاشقجییه‌وه.
به‌م پێیه کۆنگرێسی ئه‌مریکا گه‌ماڕۆدانی چه‌ند که‌سێکی سعوودیی به ته‌واو نازانێت و له دوای گه‌ماڕۆی زیاتر له دژی سعوودییه‌کانه، به تایبه‌ت محه‌مه‌د بن سه‌لمان.
بۆچوونی ئێوە