بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەبوعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی شەهید عزەدین قسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە تویتێکدا جەختی کرد کە ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەشی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین خەریکی دانوستان بۆ پەرەپێدان بە ئۆپراسیۆنەکانی خۆیان دژی سوپای ئیسرائیلە و لە ئەگەری بەردەوام بوونی دەست درێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، بەرخۆدان وەڵامێکی توندتر دەداتەوە.
ناوبراو هەڕەشەی کرد کە ناوچەکانی عسقلان لە ئیسرائیل یەکەم ئامانجی هێرشی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین دەبێت.
سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دووشەممە چەندین بنکەی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەزەی کردە ئامانج.
هێزەکانی بەرخۆدانیش لە وەڵامی ئەو دەست درێژییەدا ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی.
Your Comment