به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، قاسم موسڵح یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند که ۲۰ تیرۆریستی داعشی به هۆی هێرشی مووشه‌کی هێزه عێراقییه‌کان له خاکی سووریا کوژراون.
ئه‌و درێژه‌ی دا: مووشه‌که‌کان که به‌ره‌و بنکه‌کانی داعش گیراون ناوچه‌کانی موڕاشده، مۆزان، وه‌سوه‌سه و باغۆزیان له خاکی سووریا پێکاوه.
موسڵح جه‌ختی کرد: هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌یه‌کی کاتی و هه‌نبانه‌یه‌کی چه‌کی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌م هێرشه مووشه‌کییه پێکراوه.
Your Comment