ڕه‌زا میرابیان شاره‌زای کار و باری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له دیمانه له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری ئاژانسی مێهر سه‌باره‌ت به شه‌ڕی یه‌مه‌ن وتی: داخوازی ئه‌مریکا له عه‌ره‌بستان بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ له یه‌مه‌ن، په‌یامێک بوو بۆ عه‌ره‌بستان که ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له سه‌ر مێزی دانوستان ده‌ستان پڕ بێت هه‌رچی زووتره کاری یه‌مه‌ن یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه ئۆپراسیۆنی حهدیدهش ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌و زیادی کرد: له ڕواڵه‌تدا داواکارییه‌که‌ی ئه‌مریکا خێرخوازانه‌یه به‌ڵام له پشته‌وه له دوای ئه‌وه‌ن که عه‌ره‌بستان به‌نده‌ری حه‌دیده بگرێت و ده‌ستی پڕ بێت بۆ دانوستانه‌کان. بڕوانن ۴۸ کایژمێر دوای داواکارییه‌کی ئه‌مریکا عه‌ره‌بستان ئۆپراسیۆنی حه‌دیده‌ی ده‌ست پێ کرد.
میرابیان ڕایگه‌یاند: ئه‌ورووپاییه‌کانیش توانای ئه‌وه‌یان نییه که عه‌ربستان ناچار بکه‌ن که بێته سه‌ر مێزی دانوستان و ڕیاز گوێیان لێ ناگرێت. بریتانیاش زیاترین چه‌ک بۆ عه‌ره‌بستان هه‌نارده ده‌کات و له شه‌ڕی یه‌مه‌ن سوود ده‌به‌ن، هه‌ر بۆیه هیچ یه‌کیان بۆ بابه‌تی دانوستان له یه‌مه‌ن جدی نین. ئه‌وان له دوای ڕێگه چاره‌ی سیاسی نین و به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌نارده کردنی چه‌ک بۆ عه‌ره‌بستان.
وتیشی : ئه‌مریکا و بریتانیا له چه‌ک فرۆشتن سوودی زۆر ده‌که‌ن و به تۆمه‌تبار کردنی ئێران له دوای شاردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ن.
میرابیان وتی: ئه‌گه‌ر ناردنی چه‌ک بۆ عه‌ربستان ڕابگیردرێت بێ گومان ڕیاز ناتوانێت به‌م ئاسانیانه هه‌ژموونی خۆی به سه‌ر یه‌مه‌ندا بسه‌پێنێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به دانوستان له یه‌مه‌نیش ئاماژه‌ی دا: ئێمه به‌رده‌وام هیوادارین که ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی له یه‌مه‌ن ده‌ست پێ بکات و به شه‌ڕ کۆتایی بهێنرێت. به‌ڵام ئه‌م جدی بوونه له ئه‌مریکا و بریتانیا و عه‌ره‌بستان بۆ دانوستان نابینرێت چون دۆخه‌که له سوودی ئه‌وان نییه. ئه‌وان هه‌روه‌ها له حاکمیه‌تی یه‌مه‌ن به سه‌ر ده‌ریای سوور ده‌ترسن و ئه‌مه‌ش یه‌کی دیکه له هۆکاره‌کانه که ئه‌وان له دانوستان ده‌ترسن.
Your Comment