به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، دوای یه‌کتر تۆمه‌تبار کردنی به‌رپرسانی ئه‌مریکا له فلۆریدا، دوێنێ فه‌رمانی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی ئه‌م ویلایەتە له به‌شی سێنا و فه‌رمانداری ڕاگه‌یاندرا.
به‌م شێوه‌یه و دوای ۱۸ ساڵ حوکمی کۆماری خوازه‌کان به سه‌ر فلۆریدا، جارێکی دیکه ئه‌م ئه‌یاله‌ته بوویه‌وه به سه‌نته‌ری یه‌کلابوونه‌وه‌ی کێشه سیاسییه‌کانی ئه‌مریکا.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ترامپ ڕۆژی هه‌ینی له په‌یامێکی توویتریدا نووسی: به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردن له حاڵی لێکدانه‌وه‌ی ساخته‌کارییه‌کی گه‌وره له هه‌ڵبژاردنی دوو ناوچه‌ی براود و پاڵم بیچ له فلۆریدان.
ئه‌م توویته کاتێک نووسرا که ڕیک ئێسکات، سیناتۆری کۆماری خوازی فلۆریدا به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه له سێناتۆری دیموکڕات بیل نێلسۆن تانه‌ی به‌رز کرده‌وه که ساخته‌کاری کردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌کان ڕێک ئێسکات له ڕکابه‌ره‌که‌ی له پێش بووه به‌ڵام دوای ژماردنی ده‌نگه‌کان له براورد و پاڵم بیج له نێلسۆن دوا که‌وتووه.
Your Comment