بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لەو ناوچانە دۆزراونەتەوە کە پێشتر لەژێر دەستی داعشدا بوون کە لاشەی هەزاران قوربانیی تێدایە.
دين‌دار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: پاڵپشتی لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمیش بۆ دۆزینەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بەردەوامە.
وتیشی: تا ئێستا ٦٩ گۆڕی بە کۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاک لەو ناوچانە دۆزراونەتەوە کە لەدەست داعش ڕزگارکراون کە بەشی هەرەزۆری قوربانییەکانیش کوردانی ئێزیدین.
ئەوەشی خستەڕوو کە داعش تەنها کوردانی ئێزدی نەکوشتووە، بەڵکو هەزارەها هاوڵاتیی ڕفاندووە، هەروەها هەستاوە بە سوتاندنی گوند و ماڵ و ڕفاندنی هەزاران پیاو و ئافرەت و منداڵی ئێزیدی و ئایینەکانی دیکە و مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک سەبییە و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانی موسڵ و ڕەققە و بەهۆی کردەوەکانی داعشەوە زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کەس ئاوارەبوون.
دين‌دار زێباری باسی لەوەش کرد، حکومەتی هەرێم لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤دا لیژنەیەكی دامەزراند بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە كەیسی ئێزیدییە ڕفێندراوەكان و بودجەیەكی تایبەتی تەرخانكردووە بۆ ڕزگارکردنیان و لەو چوارچێوەیەدا توانیویانە سێ هەزار و ٣٣١ کەس ئازاد بکەن.
ئەوەشی باسکردووە، هێشتا زیاتر لە سێ هەزار لە ئێزیدییە ڕفێندراوەکان ئازاد نەکراون، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ئێزیدییانەی کە تا ئێستا بێسەروشوێنن و ئەوانەشی کە ئازادکراون هه‌مان مافی ئافره‌تانی هه‌رێمیان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و یاسا و ڕێوشوێنانه‌ی له هه‌رێم پیاده ده‌كرێن ئه‌وانیش مافیان پارێزراو ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ئافرەتە ڕزگارکراوەکان بۆ نێو کۆمەڵگا حکومەتی هەرێم سه‌نته‌رى ڕاوێژكاریی خێزانى لە پارێزگای دهۆك دامەزراندووە كه له كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى پسپۆڕى یاسایى و ده‌روونى پێكهاتوون و به‌رده‌وام له خزمه‌تكردنى كەیسه‌كانى ژنانى ئێزیدیدایه، و توانراوە هاوكاریی زیاتر له دوو هەزار ئافره‌ت بکرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له هەزار ئافره‌ت ته‌مه‌نیان له سه‌رووى ١٨ ساڵییه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش به گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ركردنیان و ئارامكردنه‌وه‌ى لایه‌نى ده‌روونى لەلایه‌ن پسپۆڕانى ده‌روونناس و كۆمهڵناسەوە.
Your Comment