گەمارۆوه‌ نوێیەکان دژی ئێران لە بەرژەوەندی ئەمریکا نییە

داڕێژەری گەمارۆکانی سه‌ر ئێران لە دەوڵەتی ئۆباما وتی: لە بەرژەوەندی ئەمریکایە کە لە بەرجامدا بمێنێتەوە و لێی وەکوو میکانیزمێک بۆ درێژە پێدانی دیپلۆماسی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران کەڵک وەربگرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی مێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیا: دەوڵەتی ئەمریکا لە دووهەم قۆناغ لە سەپاندنی گەمارۆکان دژی ئێران جارێکی تر بەشێک لە گەمارۆکان کە ڕاگیرابوون دەست پێکردەوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بە جەختی دووبارە لو سەر سەپاندندی توندترین گەمارۆکان دژی ئێران وتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دواجار بۆ دانوستان لە سەر ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی دەگەڕێنەوە.

لە کارادانەوە، دیتر کمف سەرۆکی یەکێتی فیدراڵی ئابووری ئەڵمانیا لە گفتوگۆیەک لە گەڵ هەواڵدەریی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد: پاشهاتەکانی دەست پێکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران تۆزێک نیگەران کەر دێتە بەرچاو. ئەو کارەی ئەمریکا دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، چونکوو پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەچێتە ژێر کاریگەری ئەو کارەوە. هەمووان دەزانن کە ئێران چ دەورێکی گرنگ و کاریگەری لە سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە و ئەو ڕەوتە دەتوانیت کاریگەری خراپی بەدواوە بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش بە ڕەخنە لە ئەو کارەی ترامپ، لە گەڕاندنەوەی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێران، ئەو کارەی مەترسیدار لە بەرژەوەندی ئێن پی تی وەسف کرد و بە دەرکردنی بەیاننامه‌یەک ڕایگەیاند: شەپۆلی نوێی گەمارۆکانی دژی ئێران ڕاگەیێندرا لە لایەن ئەمریکاوە خستنە ژێر گوشاری ئەو وڵاتانانەیە کە لە بەرجامن.

لەم پێوەندییەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ ڕیچارد نفیۆ ئەندامی پێشووی گرووپی دانوستانکاری ناڤۆکی ئەمریکا و کارناسی کاروباری گەمارۆکان و ئاسایشی نێودەوڵەتی و پەرەپێنەدان بە چەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و لێکۆڵەری زانکۆی کلۆمبیای ئەمریکا ئەنجام داوە کە دەقی ئەو گفتوگۆوە لە خوارەوە هاتووە. لە نفیو وەکوو داڕێژەری سەرەکی گەمارۆکان ئێران لە دەوڵەتی ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ناو دەبرێت.

هەر ئەو جۆرەی کە پێشتر ڕاگەیێندرا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەواوی گەمارۆ ناڤۆکییەکان دژی ئێرانی دەست پێکردووەتەوە. ئایا ئێوە پێتان وایە کە ئەو گەمارۆوانە لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکا لە درێژ خایەن دا بێت؟

نا من پێم وا نییە. هەر ئەو جۆرەی کە چەندین جار وتوومە من پێم وایە کە باشترین کار لە بەرژەوەندی درێژخایەنی ئەمریکا ئەوەیە کە واشنتۆن لە بەرجام بمێنێتەوە و لە ئەوە وەکوو میکانیزمێک بۆ درێژە پێدان بە دیپلۆماسی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران کەڵک وەربگرێت.

شکستی ترامپ بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئەو دەرفەتە لە بەرژەوەندی درێژخایەنی ئەمریکا نییە و کەڵک وەرگرتن لە گەمارۆکان بە ئەو شێوە لە دژی ئێرانیش لە بەرژەوەندی ئەمریکا نییە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەشت وڵاتی بە شێوەی کاتی لە گەمارۆوە نەوتییەکانی ئێران بەری کرد. ئایا ئێوە پێتان وایە ئەو وڵاتانە دەتوانن سەرچاوەیەکی دیکە وەکوو جێگرەوەی نەوتی ئێران بدۆزنەوە؟

بە دڵنیاییەوە، من پێم وایە ئەوان ئەبێ جێگرەوە بدۆزنەوە؛ ئەگەر ئەوان توانیویانە ئەو هەلە دەست بخەن. بەڵام ئەوە پێویستی بە بەرهەم هێنانی زۆری نەوتی دەرەوەی ئۆپێک و وڵاتانی دیکە هەیە. ئەم پرسە بە تواوەتی بۆ من ڕوون نییە- و من زۆر شک و گومانم هەیە- کە کەم کردنەوەی زیاتر دەتوناێت بە بێ بەشداری بەردەوام لە زیاد کردنەوە یان کەم کردنەوەی نرخی نەوت بە دەست بێت.

ستیڤ منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن دەیەوێت کەناڵی پێدانی جیهانی خزمەتگوزاری خۆی بپچڕێت لە گەڵ ئەو کەسانەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا دەیانگرێتەوە و هۆشداریی دا کە ئەگەر وانەبێت ئەگەری هەیە کە سوئیفتیش سزا بدات، ئایا ئەمریکا دەتوانێت ئەو کارە بکات؟

بەڵێ، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت ئەو کارە بکات. بەڵام من وا بۆی دەچم کە ئەمریکا بە هۆیەکی سادەوە ئەو کارە ئەنجام نادات چونکوو ئەمریکا لە بوونی کەناڵی سوئفیت سوود دەبات هەر بۆیە نایەوێت بێ هۆ لاوازی بکاتەوە.

ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوتی خۆی هەناردە بکات و نەتوانێت لە گەڵ سوئفیت کار بکات، کەواتە مانای بەرجام چی دەبێت بۆ ئێران؟ مەبەستم ئەوەیە کە ئەگەر ئەمریکا بتوانێت ئیرادەی خۆی لە ئەو پرسە سه‌رەکییە بسەپێنێت بە سەر ئێراندا، ئایا ژیرانەیە ئێران لە بەرجام بمێنێتەوە؟ ئەرکی یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیا و چین لەم بارەوە چییە؟

من هیوادارم کە ئێران لە بەرجام بمێنێتەوە چونکوو من پێم وایە زیاد بوونەوەی هەستی قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە پێچەوانەی بەرژەوەندییە درێژ خایەنەکانە.

یەکێتی ئەورووپا ڕاشکاوانە وتوویە کە بۆ ڕزگار کردنی بەرجام تا کاتێک کە ئێران لە ئەو چوارچێوە چالاکی بکات هەوڵ دەدات. ئەگینا، ئەوانیش ئەگەری هەیە پەیڕەوی بکەن لە گەمارۆکانی ئەمریکا.

ڕووسیا و چین هەروا درێژە دەدەنە خۆڕاگری لە بەرانبەر بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە ئێران بەڵام لە زەرەری ئابووریان نییە کە لانیکەم لە کورت خایەندا ئێران ڕازی بکەن.

News Code 22870

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =