به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوانی کوردستان، یه‌که‌مین خولی کێبه‌رکێی که‌نار ڕۆخه‌کانی وه‌زشی پاڵه‌وانی و زۆرخانه‌یی سه‌رتانسه‌ری ئێران به میوانداری ئه‌سفه‌هان به‌ڕێوه چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م کێبه‌رکێیانه وه‌رزشوانانی ئه‌سفه‌هان، فارس، یه‌زد، کوردستان، هه‌مه‌دان، قوم، مازه‌نده‌ران، گوڵستان به‌شداریان کرد بوو که وه‌رزشوانه‌کان له کێشه‌کانی ۵۰-، ۷۰- و ۷۰+ ۸۰- و ۸۰+ کیلۆگرام پێکه‌وه کێبه‌رکێیان کرد.
کوردستان به ۱۰ وه‌رزشوانه‌وه به‌شداری کرد بوو که توانی ۲۶ میدالیای ئه‌م کێبه‌رکێیه مسۆگر بکات و له پله‌ی دووهه‌م له دوای ئه‌سفه‌هان بوه‌ستێت.
له‌م کێبه‌رکێیانه له به‌شی تاکه که‌سی ئارتین ڕه‌زایی مێدالیایه‌کی زێر و مێدالیایه‌کی بڕۆنز، وریا نووری مێدالیای دوو مێدالیای بڕۆنز، فه‌رید عوسمانی یه‌ک مێدالیای بڕۆنز، ئاروین عوسمانی ۳ مێدالیای بڕۆنز، به‌همه‌ن مورادیان و ئه‌میر که‌ریمی و مه‌تین مورادی و مه‌یسه‌م تاڵبی هه‌ر یه‌که و یه‌ک مێدالیای بڕۆنزیان بۆ یانه‌ی کوردستان به ده‌ست هێنا.
له به‌شی کێبه‌رکێی تیمیش کوردستان دوای ئه‌سفه‌هان پله‌ی دووهه‌می به ده‌ست هێنا و مازه‌نده‌رانیش بووه سێهه‌م.
شایانی باسه که یانه‌ی کوردستان له لایه‌ن "ئارمین زه‌ندی" و "ئیدریس گوشبڕ"ه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی کرا بوو.
دوێنێ هه‌ینی له به‌شی گه‌نجانی وه‌رزشی پاڵه‌وانی ناو زۆرخانهش کوردستان توانی پله‌ی یه‌که‌می ئێران وه‌ده‌ست بێنێت.
Your Comment