بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئینتێرنەیشناڵ، ستفان بەیگۆن نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری کۆریای باکوور رۆژی دووشەممە لە دیداری کانگ کیۆنگ وا وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: بە دڵنیاییەوە کۆریای باکوور لە چەکی کیمیایی دادەماڵین.
نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری کۆریای باکوور ئیدعایشی کرد: واشنتۆن و سێئوول پەیجۆری ئامانجێکی هاوبەشن کە کۆتایی هێنان بە ٧ دەیە شەڕ و ناکۆکی لە دووڕگەئاسای کۆریایە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد: ٧٠ ساڵ دوو کۆریا لە هەلومەرجی شەڕدان و دژی یەک بوون و ئیستا گەیشتووینەتە خاڵێکی گرینگ لە داماڵینی چەکی ئەتۆمی؛ دەبێ ڕەوتی چەک داماڵینی ئەتۆمی بەرەو پێش ببەین و ڕاستبێژیی لایەنەکان تاقی بکەینەوە.
بۆچوونی ئێوە