به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه، سه‌رچاوه‌یه‌کی عێراقی ڕایگه‌یاند که عادڵ عه‌بدولمه‌هدی سه‌رپه‌ره‌شتی دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری تاکوو ناساندنی وه‌زیره‌کانی به پارلمانی عێراق له ئه‌ستۆ گرتووه.
هاوکات سه‌رچاوه عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند که نه‌جم عه‌بدوڵا ڕۆژی هه‌ینی خۆی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌ربژار کردووه.
شایانی باسه که پارلمانی عێراق له یه‌که‌م کۆ بوونه‌وه ده‌نگی به ۱۴ وه‌زیری عادڵ عه‌بدولمه‌هدی دا و وه‌زیره‌کانی ۸ وه‌زاره‌تی دیکه‌ش له کۆ بوونه‌وه‌کانی دیکه دیاری ده‌کرێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رهه‌م ساڵح له میانه‌ی فه‌رمانێک وه‌دیع حه‌نای وه‌ک نوێنه‌ری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵبژارد. پێشتر محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم نوێنه‌ری عێراق بوو که ئێسته بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د عه‌لی حه‌کیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ چاوش ئۆغڵو به ته‌له‌فوونی گفتوگۆی کرد، ئۆغڵو پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی حه‌کیم وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی کرد و ئاماژه‌ی دا که ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام له دوای به‌هێزی کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراقه.
حه‌کیمیش سپاسی ئۆغڵوی کرد و ڕایگه‌یاند که عێراق له په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره پێشوازی ده‌کات.
Your Comment