بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، ئەحمەد مەحجووب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پەیوەنییە دوولایەنەکانی تاران و بەغدا، ڕایگەیاند: ئێران و عێراق پەیوەندییەکی باش و تۆکمەیان پێکەوە هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا لە کاتێکدا باش و هاوسەنگە کە عێراق سیاسەتێکی بێ لایەنەی لە ناوچەدا گرتۆتە بەر.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەی بەوەش دا: سیاسەتی بێ الایەنەی ئێمە هەمبەر بە گۆرانکارییەکانی ناوچە نەک نەرێنی، بەڵکوو ئیجابییە. عێراق لە قووڵایی ناوچەدا هەڵکەوتووە و کاریگەرە لە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوچە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیشی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕ دژ بە تیرۆریزم پاڵپشتی بەغدا بوو.
Your Comment