یەکەمین هەوارگەی گه‌شتیاری ناوچه‌یی کوردستان لە مەریوان کرایەوە

یەکەمین یانە و هەوارگەی ناوچەگەردیی پارێزگای کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری، بەرپرسانی پارێزگایی و شاری لە گوندی دەرەتفێ مەریوان کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەگەلی دەستی پاریزگای کوردستان، موحسن عەلەوی ڕایگەیاند: جێبەجێ کردنی پڕۆژەگەلێکی لەو چەشنە دەبێتە هۆی گەشەی پاوەجێی گەشتیاریی گوندی و دینامیزم، ڕەخسانی هەلی کار و گەشەی فەرهەنگی و ئابووری لەو ناوچانە.

ڕاشیگەیاند: ئەو یانەیە پێکهاتووە لە ١٠ یەکەی جودا، ڕیستۆران و یەکەی ناوچەگەردی کە لە زەوییەک بە ڕووبەری یەک دۆنم لە لایەن کارڕەخسێنەرانی مەریوانی بە گۆژمەیەکی زیاتر لە ٤٠ ملیارد ڕیاڵ دروست کراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو ناوەندە دەفرایەتیی جێگرکردنی ١٥٠ گەشتیار لە خۆ دەگرێت، وتی: ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگتی، گەشتیاری و پیشەگەلی دەستی پاریزگای کوردستان ئامادەیی پێویستی هەیە بۆ پێدانی وامی سوودی کەم بە کارڕەسێنەران لە بواری چێکردنی ناوەندەکانی ناوچەگەردی لە پارێزگادا.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشگەلی دەستیی پارێزگای کوردستان وتیشی: گوندی گەشتیاریی دەرەتفێیەکێکە لە ٧ گوندی ئامانجی گەشتیاری لە پەراوێزی دەریاچەی زرێوار کە لە ١٤ کیلۆمەتریی شاری مەریوان هەڵکەوتووە.

News Code 22578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =