به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به ڕۆیترز وتی: ده‌وڵه‌تی واشنتۆن له دوای ئه‌وه‌یه که بەری بوون بۆ ئه‌و وڵاتانه له به‌رچاو بگرێت که ناو به ناو کڕینی نه‌وت له ئێران که‌م ده‌که‌نه‌وه.
به پێی ئه‌م لێدوانه، ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له دوای جێبه‌جێ کردنی یاسای ناسراو به SRE (بەری بوونی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رچاو) بۆ بڕێک وڵاته.
مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که ڕه‌نگه بڕێک وڵات له گه‌ماڕۆ نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران مه‌عاف بکرێن، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره که به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا باسی ئه‌م شته ده‌کات.
به پێی قسه‌ی ئه‌م به‌رپرسه ئه‌مریکاییه، ده‌وڵه‌تی ترامپ ئاماده‌یه تاکوو ئه‌و وڵاتانه مه‌عاف بکات که ناو به ناو کڕینی نه‌وت له ئێران که‌م ده‌که‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا، هێند دوای چین دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌یه که نه‌وت له ئێران ده‌کڕێت و بۆ مانگی نۆڤامبهریش 9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له ئێران کڕیوه.
Your Comment