بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی شەمخانی، بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: بەردەوام بوونی دانوستانی سازێنەر ڕۆڵی باشی هەیە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە.
ئەو سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەهواز وتی: ئەم کارە تیرۆریستییە نیشانی دا کە پشتیوانی کردن لە تیرۆریستەکان هێشتا درێژەی هەیە و جارێکی دیکە ئاشکرای کرد کە دووفاقیەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆریستەکان بوونی هەیە. لە لایەکەوە پشتیوانی لە تیرۆریستەکان دەکەن و لە لایەکی دیکەش بە بیانۆی شەڕی دژ بە تیرۆر وڵاتانی ناوچەکە داگیر دەکەن.
شەمخانی وتی: ئەمڕۆ هەزاران تیرۆریست لە سووریا و وڵاتانی ناوچەکە ماوە و ڕووبەڕوو نەبوونەوەی تیرۆریستەکان ئەمنیەتی ناوچەکە دەخاتە مەترسی. ئەمریکا پاەندەی شەڕی داعش دەکات بەڵام باڵفڕەکانیان بە دەیان جار فەرماندەکانی داعشیان لە کاتی گەماڕۆکان لە سووریا و عێراق ڕزگار کرد.
شایانی باسە لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی ناوچەکە نیکۆلای پاتروشێف، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ئاجیت دۆوال، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی هێند، حەمدۆڵا موحب، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ئەفغانستان و دانگ جینگ وەی بەرپرسی ئەمنیەتی نیشتمانی چین بەشداریان کرد بوو.
Your Comment