به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌م ناوه‌نده سه‌ربازییه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی سه‌ر شاری ئه‌هواز ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: جه‌نایه‌تی به‌کرێگیراوه‌کانی داگیرکاری جیهانی و توندڕه‌وی ناوچه‌که له ئه‌هواز له سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی به‌ره‌ڤانی پیرۆز و مانگی موحه‌ڕه‌م نیشانی دا که دوژمنانی ئێران به تایبه‌ت سێ گۆچکه‌ی شه‌یتانی ڕۆژئاوا، عبری و عه‌ره‌بی له دوای شکسته‌کانیان ده‌یانه‌وێت یه‌کگرتوویی و به‌هێز بوونی خه‌ڵکی ئێران بکه‌نه ئامانج. ئه‌وان بۆ نائه‌من کردنی ئێران چاوپۆشی له هیچ شتێک ناکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن ژن و منداڵی بێ تاوانی فارس و عه‌ره‌ب له ناوچه‌که بکه‌نه قوربانی.
ئاماژه‌ش دراوه: گومانی تێدا نییه که ئه‌م جه‌نایه‌تانه کێشه‌یه‌ک بۆ ئیراده و خواستی خه‌ڵک و حکه‌مه‌تی ئیسلامی ئێران ساز ناکات و وه‌فادار ده‌بین به ئامانجه‌کانی شه‌هیدانی وڵات، به زوویی به هۆی به‌دوادا چوونی ورد بۆ ئه‌م ڕووداوه تیرۆریستییه بنکه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م جه‌نایه‌ته ده‌دۆزرێته‌وه و له داهاتوودا توڵهیهکی سه‌خت له تیرۆریسته‌کان ده‌که‌ینه‌وه که قه‌ت له بیری نه‌که‌ن.
له کۆتایدا هاتووه: سوپای پاسدارانی ئێران ئهوبهڕی گه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی له‌م ڕووداوه به خه‌ڵک و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ڕێبه‌ری باڵای ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت و دڵنیایی به هه‌مووان ده‌ده‌ین که بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان و سزا دانی سه‌ختیان له ناوچه‌که و زیاتر له ناوچه‌که‌ش هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین.
Your Comment