به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حسه‌ین ئه‌میر عهبدۆڵاهاین، ڕاوێژکاری نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی تهلهفوونی وتی: له کاتی هاتنه سه‌رکاری ترامپه‌وه، سێ گۆچکه‌ی شوومی نتانیاهۆ، مه‌له‌ک سه‌لمان و ترامپ له دژی ئه‌منیه‌تی ئێران ساز بووه و خۆشیان به ئاشکرا ئاماژه به‌م بابه‌ته له قسه‌کانیاندا ده‌که‌ن.
ئه‌م که‌سایه‌تییه ئێرانییه جه‌ختی کرد: گومانی تێدا نییه هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هواز موساد و سیا و تیرۆریسته ئیسلامییه‌کان له پشتین، ئه‌مه‌ش کارێکی ئه‌منیه‌تی ئاڵۆز نییه، به‌ڵکو زۆر ئاسان خه‌ڵکی سڤیلیان کردووه‌ته ئامانج، له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر بیانویستایه‌ت کارێکی ئاڵۆزی ئه‌منیه‌تی بکه‌ن ده‌بوایه‌ت له ئاستێکی دیکه‌دا کاریان بکردایه‌ت.
ئه‌و زیادی کرد: کاردانه‌وه‌ی دره‌نگی ئه‌ورووپاییه‌کان به‌م هێرشه تیرۆریستییه جێگه‌ی گومانه، ئاساییه ئه‌مریکا وه‌ها کارێک بکات، به‌ڵام ئێمه له ئه‌ورووپا چاوه‌ڕوانی زیاترمان هه‌یه چون ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه که دیانه‌وێت له به‌رجامدا بمێننه‌وه و دژی کاره‌کانی ترامپ بوه‌ستنه‌وه. له‌م ماوه‌دا گرووپی لاوازی ئه‌لئه‌حواز و داعش و گرووپێکی بچووکی دیکه‌ی تیرۆریستی له سووریا ڕایانگه‌یاندووه که هێرشه تیرۆریستییه‌که کاری ئه‌وان بووه. ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که چۆن ئه‌مانه پشتیوانی ده‌کرێن له دژی ئێران.
ئه‌میر عه‌بدۆڵاهیان وتی: زیاتر له ۶۰ هه‌زار تیرۆریست ئێسته له شاری ئه‌دله‌بی سووریا‌ن و ئه‌مریکا ڕێگه نادات تاکوو سوپای سووریا ئه‌م ناوچه‌یه ئازاد بکات. له کاتی ئازاد کردنی شاری موسڵیش دیمان که ئه‌مریکا به باڵه‌فڕی گه‌وره و سه‌ربازی به‌رده‌وام تیرۆریسته‌کانی له ناوچه‌که بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه ده‌گواسته‌وه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هواز جه‌ختی کرد: ئه‌و که‌سانه‌ی له پشت هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ئه‌هواز بوون، چه‌ندین مانگه له په‌یمان ده‌نێرین و له دوای نائه‌مین کردنی ئێران له ئاستێکی فراوان دان، به‌ڵام به هۆی به‌هێز بوونی ئێرانه‌وه پیلانه‌کانی خۆیان له کاری بچووک بچووکدا ئه‌نجام ده‌دا. تیرۆریسته‌کان هاوڕێی ئه‌مریکا و ئه‌م وڵاته به ئاشکرا پشتیوانیان لێ ده‌کات و بۆ به‌رژوه‌ندی خۆیان و شێواندنی ناوچه‌که سوودیان لێ ده‌بات.
ڕاوێژکاری نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له کۆتایدا وتی: ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له دوای شه‌ڕی شیعه له دژی شیعه‌ن، ئه‌وان له پیلانی شه‌ڕی سونه و شیعه له ناوچه‌که شکستیان هێنا بۆیه له دوای ئه‌م پیلانه نوێیه‌ن. هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی ئێران و عێراق بکه‌نه دوژمنی یه‌کتر. ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئێران ته‌نیا له دوای سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌ت له عێراق و یه‌مه‌ن و سووریایه و پشتیوانی له خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه له دژی تیرۆریسته‌کان ده‌کات.
Your Comment