بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سێرگەی ڕیباکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەو هەوڵدەییە ڕووسە ئاشکرای کرد کە بە بڕوای بەرپرسانی مسکۆ پەرەپێدان بە بەرنامەی مووشەکی ئێران، مافی ڕەوای تارانە و تەواوی پرسەکانی پێوەندیدار بە ئەو باسەوە ئەبێ بە بی گوشار بە تایبەت سەربازی و لەسەر میزی دانوستان چارەسەر بکرێت.
ناوبراو لەم بارەوە وتی: ئێمە بەردەوام لە سەر چارەسەری هەر جۆرە پرسێک کە لە پێوەندی لە نێوان وڵاتەکان و لە گفتوگۆ لە سەر پرسە هەستیارەکان کە دێنە ئاراوە، پاڵپشتیمان کردووە لە ئەنجامی دانوستان و ئەنجامی ڕێککەوتننامە.
ناوبراو لە گفتوگۆ لە سپۆتینک دەریخست کە دیداری وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە گەڵ ئێران لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە، بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی مانگی سێپمەمبەر بەڕێوە بچێت.
Your Comment