واژۆی ڕێککەوتننامەی سەربازی نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور

لە دووهەمین ڕۆژ لە دیداری ڕێبەری کۆریای باکوور و سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور ڕێكکەوتننامەیەکی سەربازی لە نێوان دوو وڵاتەکە واژۆ کرا و ڕێبەری کۆریای باکوور بەڵێنی دا کە بە زوویی سەردانی سئوول بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ئەمڕۆ چوارشەممە دووهەمین ڕۆژی دانوستانەکانی کیم جونگ ئوون رێبەری کۆریای باکوور و موون جە ئین سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لە پیۆنگ یانگ بەڕێوە دەچێت.

لە ئەو دیدارەدا ڕێککەوتننامەیەکی سەربازی لە نێوان کۆریای باکوور و کۆریای باشوور واژۆ کرا دوو لایەنەکە بڕایریان داوە لە سەرەتای نۆڤەمبەری ئەمساڵەوە مانۆڕی سەربازی لە نزیکی هێڵی سنووری دوو وڵاتەکە ڕابگرن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە بەڵگەیەکدا کە لە پیۆنگ یانگ واژۆ کراوە دوو وڵاتەکە لە سەر ڕاگرتنی مانۆڕی تۆپخانەیی بەربڵاو و گەشتی سەربازی لە نزیکی ناوچە ئارامەکان ڕێککەوتن.

کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور بەڵێنی داوە کە بەم زووانە سەردانی سئووڵ بکات و ڕێککەونێک سەبارەت بە ئەو سەفەرە لە بەیانییەی هاوبەشی دوو وڵاتەکە نووسراوە و بڕیارە تا ڕێبەری کۆریای باکوور لە سەر داوەتی مون جهاین سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور سەردانی سئووڵ بکات.

کۆریای باکوور بەڵێنی داوە کە یەکێک لە کۆگا مووشەکییەکانی خۆی بخاتە ژێر چاوەدێری کارناسە بیانییەکانەوە و دامەزراوە ناڤۆکییەکانی یونگ بیۆن بە تواوەتی دابخات. لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: لایەنی باکووری بە پێی بەیانییەی هاوبەش لە گەڵ ئەمریکا بڕیاری داوە کاری زیاتر ئەنجام بدات وەکوو داخستنی تەواوی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی یۆنگ بیۆن.

News Code 21807

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha