مه‌رگی زیاتر لە ۹ ملیۆن کەس بە هۆی شێرپەنجە له‌ یه‌ک ساڵدا

ڕێکخراوی جیهانی شێرپەنجە ڕایگەیاند، شێرپەنجە زیاترین هۆی مردنی مرۆڤە و ئەمساڵ ۱٨ ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجە دەبن کە نیوەیان دەمرن.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاماری تووش بوون بە شێرپەنجە بەردەوام لە بەرز بوونەوە دایە و بە پێی ئامارەکان لە هەر ٥ پیاو یەک کەس و لە هەر ٦ ژن یەک کەسیان تووشی شێرپەنجە دەبن.

هەر وەها لە هەر ٨ پیاوی شێرپەنجەیی یەک کەس و لە هەر ۱۱ ژن یەک نەخۆشیان بە هۆی شێرپەنجەکەوە دەمرێت.

ڕێکخراوی جیهانی شێرپەنجە ڕایگەیاند، شێرپەنجە زیاترین هۆی مردنی مرۆڤە و ئەمساڵ ۱٨ ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجە دەبن کە نیوەیان دەمرن.

زۆر جار شێپەنجە زۆرەکانی وەک سییەکان و سینە دەکرێت کۆنترۆڵ بکرێت ئەویش بە نەخواردنی جگرە و کەم کردنەوەی کێش.

تەمەنی زۆر کردن دەبێتە هۆی شێرپەنجە، زۆربەی ئەو کەسانەی تەمەۆی زۆر دەکەن بە هۆی شێرپەنجەوە دەمرن.

بە پێی ئامارەکان ۲۳.۴ لە سەدی خەڵکی ئەورووپا یانی یەک لە چواری داۆیشتوانی ئەم کیشوەرە شێرپەنجەیان هەیە. لە ئەمریکاش ۲۱ لە سەدی خەڵک شێرپەنجەیان هەیە. بە گشتی ۱۳.۳ لە سەدی خەڵکی جیهان شێرپەنجەیان هەیە.

بەڵام ئاسیا دۆخێکی زۆر خراپتری هەیە و نیوەی خەڵکی تووش بوو بە شێرپەنجە لە جیهاندا ئاسیایین، هەروەها لە هەر دوو کەسی تووش بوو بە شێرپەنجە یەکێکیان لە ئاسیا دەمرێت ئەم ئامارە لە ئەورووپا و ئەمریکا زۆر کەمترە و ئەمەش بە هۆی نەبوونی خزمەتی پزشیکییە.

ناسینی پێش وەختی شێرپەنجە و گۆڕینی ستایلی ژان و خواردن باشترین ڕێگە بۆ بەر گرتن لە تووش بوون بە شێرپەنجەیە.

News Code 21745

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =