به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له شارپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە، ئاماری شهوی ههینی له قۆناغی کۆتایی گەردەلولی جزیرەی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتی ئاشکرا کرد.
لهو ڕاگهیێندراوهدا هاتووه: "لە دوروبەری گوندی باخۆزا-ی سەروو چەکدارەکانی داعش ناوەندێکی تۆپبارانکرد، کە ڕۆژێک پێشتر لەلایەن هێزەکانمانەوە ڕزگارکرابوو."
ڕاشگهیێندراوه که فڕۆکەکانی هاوپەیمانان سەرچاوەی تۆپهاوێژەکانی چەکدارەکانیان بۆردومانکرد، هەروەها تۆپهاوێژەکانی هاوپەیمانان بارەگاکانی چەکدارەکانیان تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا بارەگایەکی فەرماندەیی چەکدارەکانی داعش و شوێنی جێگیرکردنی تۆپهاوێژەکان و گوللـەنەبڕێکی چەکدارەکان تێکشکێندرا.
ئاماژە بەوەش کراوه که "هێزەکانمان شەوی ڕابردوو هێرشیانکردە سەر گوندی باخۆزێ و پێنج خاڵی سەربازییان ڕزگارکرد، بەمشێوەیەش شەڕ دەچێتە باخۆزەوە، لە شەڕەکەشدا شەڕڤانێکمان برینداربوو".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەسەدە ئەوەشی وتووە "لە بەرەی سووسێ چالاکیی سەربازیی و گوللـەباران بە چەکی سووک ڕوویداوە و دواتر شەڕی دەستەویەخە لەنێوان شەڕڤانانمان و چەکدارەکانی داعش ڕوویداوە، هێزەکانمان ڕووبەری یەک کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد، چەکدارەکان جارێکی دیکە هێرشی پێچەوانەیان کرد، لە هێرشەکەیاندا ئۆتۆمبێلێ بۆمبڕێژکراویان بەکارهێنا و ئەو خاڵە سەربازییانەیان گرت کە لەلایەن شەڕڤانانمانەوە ڕزگارکرابوون، شەڕ تا درەنگانی شەوی خایاند و لە کۆتاییدا شەڕڤانانمان خاڵەکیان گەڕاندەوە و چەکدارەکان ڕاوەدوونا".
ناوەندەکەی هەسەدە وتوشیەتی "لە ئەنجامی شەڕی ئەمڕۆدا لە گوندی شەفا، بارەگایەکی فەرماندەیی چەکدارەکان لە گوندەکە بووەتە ئامانجی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەشدا ٢ چەکدار کوژراون، هەروەها لە دەوروبەری گوندی باخۆز ١٣ چەکدار کوژراون و خاڵێکی چاودێرییشیان خاپوورکراوە".
جێگای باسە، ڕۆژی ١١ی ئەیلول، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرەی بە ناوی "شەڕی لەناوبردنی تیرۆر" لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ڕاگەیاند.
Your Comment