به راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، یان كۆبیچ، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد كه دوربكه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانی هێزی سه‌ركوتكردن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران.
یان کۆبیچ داواشی کردووە: لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه بكه‌ن و لێپیچینهوهش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بكه‌ن كه به‌رپرسن له‌نانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان.
خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره كه تێیدا بینای پارێزگای شاره‌كه سووتێندرا و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی لێكهوتهوه کە تیایدا شه‌ش خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 20ی دیكه‌ش برینداربون.
بۆچوونی ئێوە