AP ١٣٩٧ خەرمانان ١٤ ١١:٢٧

دووران كاڵكان:

هێرشكردنە سەر شەنگال به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکا بووه‌

هێرشكردنە سەر شەنگال به‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریکا بووه‌

ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایگەیاند: "هێرشكردنە سەر شەنگال لەلایەن توركیاوە بە ئاگاداری ئەمەریكا بووە".

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دووران كاڵكان لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەرنامەی "ئولكەدەن"ی كەناڵی مەدیا هابەر رایگەیاند: هێرشەكەی 15ی مانگی رابردوو کە لەلایەن توركیاوە کرایە سەر شەنگال و زەکی شەنگالی تێیدا گیانی لەدەستدا  بە ڕەزامەندی ئەمەریكا ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "هێرشەكەی سەر شەنگال بەشێكە لە هێرشی داگیركردنی عەفرین و دەستنیشانی كرد كە بابەتە سەرەكییەكە دوژمنایەتی كردنی كوردانە، هەروەها ئەمەریكا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هێرشەكەی سەر شەنگال".

News ID 21463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha