به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد که هێرش بۆ سه‌ر ئه‌دله‌ب ده‌توانێت کاره‌ساتبار بێت.
ئه‌و له په‌یماێکی تویتری ڕوو له به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا داوای کرد که خۆی له هێرش کردن بۆ سه‌ر ئه‌دله‌ب بپارێزێت.
ترامپ له‌م په‌یامه نووسی: سه‌رۆک کۆمار، به‌شار ئه‌سه‌د نابێت به ڕه‌هایی ده‌ست بۆ هێرش کردنه سه‌ر ئه‌دله‌ب ببات.
ترامپ هه‌روه‌ها له ئێران و ڕووسیاش داوای کرد که به‌شێک له‌م هه‌ڵه گه‌ووره‌یه مرۆڤییه نه‌بن که ڕنگه ڕوو بدات.
به پێی قسه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له ئه‌گه‌ری وه‌ها کارێک له لایه‌ن سوپای سووریا، ده‌بێت به‌ر به وه‌ها هه‌ڵه‌یه‌ک بگرن.
Your Comment