بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، سەرچاوه ئاگادارهکان لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە نێچێرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ئەو هەرێمە بەیانی ئەمڕۆ بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنێکی گرینگ لە گەڵ گرووپگەلی سیاسی سەبارەت بە یەکگرتوویی لە ماڵی کورد و گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکسان هەمبەر بە فراکسیۆنی زۆرینە گەیشتە شاری سلێمانی.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، بارزانی بە هاوڕێی وەفدێکی پلەبەرزی حزبەکەی بۆ دیدار لە گەڵ گرووپگەلی سیاسیی کورد و لە سەرووی هەموویان بزووتنەوەی گۆڕان چۆتە سلێمانی و بڕیارە سەبارەت بە پەیوەست بوون بە فراکسیۆنی زۆرینە دانوستان بکات.
لەو دانیشتنەدا هەروەها سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان لە کۆتایی سێپتامبری داهاتوو گفتوگۆ دەکرێت.
رۆژی ڕابردوو تاقمێک لە گرووپگەلی سیاسی لە عێراق لە پێکهاتنی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.
Your Comment