بە ڕاپۆرتی ئاژاسی مێهر لە ڕۆیترز، ئاژانسی ناڤۆکی جارێکی دیکە لە ڕاپۆرتێکی نەهێنیدا جەختی کرد کە ئێران پێبەندە بە بەرجام.
ئەمە دووهەمین ڕاپۆرتی ئاژاسی ناڤۆکی لە سێ مانگی ڕابردووە کە لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئەم ئاژانسە بڵاوی دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی ئاژانس، ئێران لە چوارچێوەی بەرجام پێبەند بووە بە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم وهەنبانە کردنی یۆرانیۆمی پیتاوی مۆڵەت دراو.
لە ڕاپۆرتەکەی مانگی مەی، ئاژانسی وزەی ناڤۆکی ئاماژەی دا بوو تاران هاوکاری زیاتری ئاژانس بکات و لەم ڕاپۆرتەی تازەشی دیسان داوای کردووە کە ئێران هاوکاری زیاتریان بکات.
Your Comment