بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە پارلمانی نوێی ئەم وڵاتە لە کاتی یاسایی خۆی و دوای فەرمانی سەرۆک کۆمار بەڕێوە دەچێت.
فواد مەعسووم لە دوڵەت و پارلمانی داهاتوو داوای کرد تاکوو هەموو هەوڵی خۆی بۆ چاکسازی و خۆشگوزەرانی زیاتری خەڵک بدات.
شایانی باسە کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە سەرۆک کۆمار کردبوو تاکوو لە نزیک ترین کات فەرمانی کۆبوونەوەی پارلمانی نوێ ڕابگەیەنێت تاکوو پارلمان سەرۆک کۆماری نوێ و سەرۆک وەزیرانی نوێ دیاری بکات و دەوڵەتی نوێ پێکبێت.
دادگای فدراڵی عێراق ڕۆژی یەکشەمە ئەنجامی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی پارلمانی ڕاگەیاند.
Your Comment