AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٣٠ ٠٩:٥٩

کاردانەوەی ترامپ بە وڵامی نەرێنی ئێران:

بۆم گرنگ نییە لەگەڵ ئێران دیدار بکەم یان نا

بۆم گرنگ نییە لەگەڵ ئێران دیدار بکەم یان نا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە ماوەیەک بەر لە ئێستا ڕایگەیاند ئامادەیە لەگەڵ ڕۆحانی دیدار بکات، پاگەندەی کرد کە ئەم بابەتە زۆر بۆی گرنگ نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بۆچوون و لێدوانی سەیر سەیری هەیە، لە میانە قسەکانی بە پێچەوانەی ڕابردوو قسەی کرد.

ئەو لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیترز پاگەندەی کرد کە حەسەن ڕۆحانی بیەوێت دیداری لەگەڵ بکات ئامادەیە، نەشی کات بۆی گرنگ نییە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ترامپ داوای دیدار لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی و لایەنی ئێرانی کرد بوو. 

ئەو زیادی کرد: ئەگەر سەرۆک کۆماری ئێران بیەوێت دیداری لەگەڵ دەکات ئەگەریش نا، ئەوە گرنگ نییە بۆی.

سەبارەت بەم بابەتە پێشتر مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ۱۲ مەرجی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

هەموو ئەمانە لە حاڵێک دایە کە ئێران بە هۆی پێشێل بوونی بەرجام و دوژمنکاری ئەمریکا ئامادە نەبووە جارێکی دیکە لەگەڵ واشنتۆن دانوستان بکات.

News ID 21147

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha