AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٣٠ ١٠:٣٩

کالین:

هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئاژاوەنانەوە لە تورکیا بووە

هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئاژاوەنانەوە لە تورکیا بووە

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ئامانج لە هێرشی رۆژی ڕابردوو بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتەی، ئاژاوەنانەوە لە تورکیا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی ڕابردوو (دووشەممە) سەبارەت بە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە وێرای ئیدانە کردنی ئەو ڕووداوە، ڕایگەیاند: ئەو کارە بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە لە وڵاتدا کراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕاشاتوودەی لە کاتی ڕووداوەکەدا بڵاوی کردەوە کە لە ئۆتۆمبیلێکەوە دەستڕێژی کراوەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تورکیادا

بە وتەی شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە، چەند کەسێک لە ئۆتۆمبیلێکی سپیدا دەستڕێژیان کردۆتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا. ئەو ئۆتۆمبیلە بەر لەوەی کەسێک بتوانی ژمارەکەی هەڵگرێت، بۆی دەرچووە.

لەو ڕووداوەدا کەس زیانی پێ‌ نەگەیشتووە و وردەکاریی زیاتر لەوبارەیە بڵاو نەبۆتەوە.

پەیوەندیی تورکیا و ئەمریکا لە ماوەی مانگی ڕابردوو تەواو تەشەنەی سەندووە و دەوڵەتی تورکیا، واشنتۆن بە هۆکاری سەرەکیی قەیرانی ئابووریی ئەو وڵاتە دەزانێت.

News ID 21143

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha