بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئاناتۆلی، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەروەی تورکیا سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا لە سووریا وتی: نەخشە ڕێگای مەنبەج لە شوێنەکانی دیکەی سووریا جێبەجێ دەکرێت. ڕێککەوتنەکان وەها دەڵێت و ئەگەرچی ئێستە درەنگ کەوتە بەڵام هەر جێبەجێ دەبێت.
ئەو سەبارەت بە فڕۆکەی ئێف ۳٥ وتی: دوای ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە کۆنگرێس، لە ماوەی ۹۰ ڕۆژی دیکە فڕۆکەکان ڕادەستمان دەکرێت. فڕۆکەی ئێف ۳٥ پڕۆژەیەکی هاوبەشە و وا نییە بتوانن بڵێن چون تورکیا نەیویست ڕادەستیان ناکەین.
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ناکۆکی نێوان ئەمریکا و تورکیاش وتی: ئێمە لەمبارەوە لە ڕێگەی سیاسییەوە کارمان کردووە. سەبارەت بە کێشەکان ڕێگە چارەمان داوە، دەبێت لەمبارەوە پێکەوە قسە بکەین بەڵام ئەمریکا زیاتر لە زمانی هەڕەشە سوود دەبات. ئەوان لایان وایە دەتوانن بۆچوونی خۆیان بە سەر تورکیا بسەپێنن. ئێمەش دەڵێین بەم کارە بەهیچ کوێ ناگەن. وەک دیاریشە لە دوای چارەسەر کردنی کێشەکان نین دەیانەوێت لەم بابەتە بۆ ڕێکلامی هەڵبژاردنی ناوخۆیی خۆیان سوود ببەن.
Your Comment