لێدوانی نوێی فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مریکا له‌ دژی سوپای قودس

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ په‌یامێکدا له‌ دژی فه‌یله‌قتی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پاگه‌نده‌ی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ په‌یامێک له‌ تویتر له‌ زاری جۆزف ڤوتێل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پاگه‌نده‌ی کرد که‌ فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و فه‌رمانده‌که‌ی له‌ دوای په‌ره‌دان به‌ هه‌ژموونی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ن.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ هاتووی: ئه‌م چالاکیانه‌ ڕووخێنه‌ره‌ و ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری ناچه‌که‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسی و له‌ سوودی خه‌ڵکی ئێرانیش نییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستاش، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ چه‌ند لێدوان و پاگه‌نده‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ دژی ئێران لێدوانی دا.

News Code 20973

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =