به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌یوب ده‌روێشی، جێگری ئابووری پارێزگاری ئیلام وتی: له‌گه‌ڵ پارێزگای واستی عێراق ڕێککه‌وتووین که هه‌ر حه‌فته ۵ هه‌زار نمام ڕه‌وانه‌ی عێراق بکه‌ین و ئه‌وانیش نه‌مامی دار خورما بۆ ئێمه بنێرن.
ئه‌و زیادی کرد: نمام چاندن خزمه‌ت به هه‌موو جیهان و ژینگه‌ی زه‌وییه و له ئێستادا کاری زۆر له‌م ڕووه‌وه له نێوان مێهرانی ئێران و به‌دره‌ی عێراق کراوه و ده‌توانم بڵێم شۆڕشێکی بیۆلۆژیکیمان به ئه‌نجام گه‌یاندووه. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو زیاتر له ۸۰ کیلۆمه‌تر دارمان چاندووه.
جێگری پارێزگاری ئیلام ئاماژه‌ی دا که هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو کاری زیاره‌تکاره‌کان زیاتر ئاسانکاری تێدا بکرێت، به تایبه‌ت دوای گه‌ماڕۆکان هاتنی عێراقییه‌کان بۆ ئیلام ده‌توانێت سوودی و داهاتی زۆری بۆ خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگایه بێت.
شایانی باسە ماوەی چەندین ساڵە کێشەی خۆڵبارین چەندین پارێزگاری ئێران ۆ عێراقی تووشی کێشە کردووە.
Your Comment