بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، جەمیل ئەحمەدی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی یادی دەستپێکردنی چالاکیی ئیدارەی گشتیی فەننی و پیشەیی کوردستان کە لە هۆڵی ناوەندی شەهید وەرمەقانی سنە بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بەوەی کە شارەزایی یەکێکە لە بژێرەکانی گەشەسەندن لە هەر وڵاتێکدا، وتی: ڕاهێنانگەلی فەننی و پیشەیی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی کەسانی لێهاتوو و پڕۆفێشناڵ و ئاستی وەبەرهێنان و دابەزینی نرخی بێکاری.
ناوبراو وێرای ئاماژە بەوەی کە فێرگە فەننی و پیشەییەکان لە هۆکارەکانی کاریگەر لە وەبەرهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنانی ناوخۆیین، ڕایگەیاند: بە پێی پلانی شەشەمی گەشەی نرخی ئابووریی وڵات دەبێ لە سەدا ٨ و لەو ئاستەش لە سەدا ٢،٥ی وەبەرهێنان و بەرهەم هێنەری بە دواوە بێت.
ئەحمەدی لە درێژەدا لە کرانەوەی دووهەمین فێرگەی ئازادی فەننی و پیشەیی لە لایەن ئەم ئیدارەوە تا دوو حەوتەی داهاتوو لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند: ئەگەر بژێرەگەلی ئابووریی خۆڕاگرانە ڕەچاو بکرێت بە ڕاهێنانی کەسانی پڕۆفێشناڵ شایەدی تۆکمە بوونی کوالیتیی بەرهەمی ناوخۆیی و بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردە دەبین.
بۆچوونی ئێوە