AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٢٨ ٠٩:٣٤

دوایین زانیاری له‌ سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی که‌رکووک

دوایین زانیاری له‌ سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانی که‌رکووک

شەوی ڕابردوو زنجیرەیەک تەقینەوە لە شاری کەرکوک ڕوویاندا و بەهۆیانەوە سێ کەس برینداربوون.

به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئاڕ تى : هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق دەڵێن لە سەرجەم تەقینەوەکاندا سێ کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش کردووه‌ که‌ هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووه‌: زیاتر لە پێنج تەقینەوە ڕوویانداوە و چەندین بۆمبى چێنراوى دیکە پوچەڵکراونەتەوە.

راشگه‌یێندراوه‌ که‌ شوێنى تەقینەوەکان هیچ دەزگایەکی حکومى لێنیە و تەنها شوێن و بازاڕی هاوڵاتیانه‌ و یەکێک لە تەقینەوەکان لە نزیک نەخۆشخانەى منداڵبوون و تەقینەوەیەکى تریش لە نزیک گەراجى سلێمانى ڕوویداوە.

News ID 20351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha