بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیندیپێندێنت، U.S. News & World Report لیستی وڵاتانی بە هێز جیهانی بە پێی ئابووری، سیاسەت و توانستی سەربازییان بڵاو کردۆتەوە کە بە گوێرەی ئەو لیستە ئێران لە بابەتی دەسەڵاتەوە سەرترە لە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی و ئاسیایی.
لەو لیستەدا کە ناوی ٢٥ وڵاتی بە دەسەڵاتی جیهانی لە خۆ گرتووە، وڵاتانی تورکیا، هیندستان، ئۆسترالیا، سویسرا، ئیتالیا، سوید، قەتەر، هولەندا، پاکستان، ئیسپانیا، سەنگاپوور و میسر لە دوای ئێران کە سێزدەهەمی لیستەکەیە، بە نۆرە پلەی ١٤ تا ٢٥یان مسۆگەر کردووە.
شایانی باسە کە ٥ وڵاتی یەکەمی بە دەسەڵاتی جیهان بە گوێرەی ڕاپۆرتی U.S. News & World Report بریتین لە ئەمریکا، ڕووسیا، چین، ئەڵمانیا و بەریتانیا.
Your Comment